٢٦ ئایار ٢٠٢٤ - ١٩:١٣
هۆزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای گفتوگۆی دیمەشق و کورد دەکەن

بەشداربووان لە کۆبوونەوەی یەکێتی نیشتمانی هۆز و ناوەندە سووریاییەکان، داوایان لە حکومەت کرد کە گفتوگۆی جیدی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەست پێبکەن.

 بەشداربووان لە کۆبوونەوەی یەکێتی نیشتمانی هۆز و ناوەندە سووریاییەکان لە حەسەکە داوایان لە حکومەتی دیمەشق کرد تا گفتوگۆی جیدی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەست پێبکەن.

بە پێی هەواڵەکان، دووهەمین کۆبوونەوەی یەکێتی نیشتمانی هۆز و ناوەندە سووریاییەکان بە بەشداری سەرۆک هۆزەکان و ناوەندەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ستادیۆمی وەرزشی حەسەکە بەڕێوە چوو.

342/